بەهێ

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-09-15:33:00 - کۆدی بابەت: 5251
بەهێ

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران، دار و دره‌خت، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌، هۆش و بیریانه‌وه‌، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

داری به‌هێ دارێكی جوانه‌، خۆڵه‌مێشی داره‌كه‌ی و گه‌ڵاكه‌ی ( كل ) چ كارێكی هه‌یه‌ بۆ چاو ئه‌ویش ئه‌و كاره‌ی هه‌یه‌، گوڵی به‌هێ مێشك زۆر به‌هێز ئه‌كات، داری به‌هێ زیاتر له‌و شوێنانه‌ ئه‌بێت كه‌فێنك ئه‌بێت، خواردنی به‌هێ دڵ به‌هێز ئه‌كات، زه‌رد و لاوازی له‌ئینسانا ناهێڵێ، مناڵێش له‌سكا جوان ئه‌كات، خواردنی به‌هێ له‌سه‌ر تێری باشه‌ چونكه‌ ئه‌و خواردنه‌ی كه‌ له‌ زكایه‌ هه‌زمی ئه‌كا، كورد ئه‌ڵێ ( به‌هێ به‌تێری و سێو به‌برسێتی ) به‌هێ ئه‌گه‌ر به‌چه‌قۆ كه‌رت بكرێ تام و ئاوی نامێنێ و تاڵ ئه‌بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌خۆی كه‌رت بكرێ  و بشكێنرێ پێچه‌وانه‌ی وه‌ ئه‌بێ، خواردنی به‌هێ تینوێتی ئه‌شكێنێ و معیدە به‌هێز ئه‌كات، ئافره‌تی سك پڕ ئه‌گه‌ر ده‌وام له‌سه‌ر به‌هێ خواردن بكا به‌تایبه‌تی له‌مانگی سێ یه‌می سكه‌كه‌یا مناڵه‌كه‌ی جوان ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر شێر له‌مه‌مكی ئافره‌تا وه‌ستاو نه‌هات، به‌هێ له‌گه‌ڵ هه‌نگوین بكوڵێنن و لێ بنێن ژان و ئاوسایی كه‌ هه‌بێ لای ئه‌باو پاشان به‌ئاسانی ئیتر شیری دێت، ئه‌و شوێنه‌ی ترێی لێ دانراوه‌ ئه‌گه‌ر به‌هێشی لێ دانێن تریه‌كه‌ خراپ ئه‌كات، هه‌ر ژوور و شوێنێك میوه‌ی ترێ لێ بوو ئه‌گه‌ر به‌هێشی لێ بێ هه‌موو میوه‌كان خراپ ئه‌كات و له‌كه‌ڵك ئه‌كه‌ون، به‌هێ له‌ناو كا وه‌یا ئارده‌ هه‌ڕه‌دا دابنرێ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌مێنێته‌وه‌.


سەرچاوەکان



2091 بینین